٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٢ - ١٣:٣٠
چوونی کاروانێکی تازەی ھەڵگری چەک و تفاقی سەربازیی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا بۆ سووریا

ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە ھەمیسان وێڕای پێشێل کردنی دووبارەی سەروەریی سووریا، کاروانێکی تازەی داگری ٣٠ لۆریی ھەڵگری چەک و تفاق، کەرەستەی سەربازی و لوجیستیکیی لە باکووری عێراقەوە بردە نێو خاکی سوریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەم کاروانە لە ڕێگای بوارگەی نایاسایی «ئەلوالید»ەوە گەییشتە خاکی سووریا.

ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە، ھەزاران لۆریی ھەڵگری چەک و تفاق ، کەرەستەی سەربازی و لوجیستیکییان لە ڕێگای بوارگە نایاساییەکانەوە بردووەتە نێو خاکی سوریا ھەتا ئامادە بوونی نایاسایی خۆیان لەم وڵاتەدا بۆ بەتاڵان بردنی نەوت و سامانە سروشتییەکانی دیکەی سووریا ھێزمەند بکەن.

لەشکریانی ئەمریکی و چەکدارانی ھاوپەیمانیان لە مێژە بە شێوەی نایاسایی لە باکوورو ڕۆژھەڵاتی سووریا ئامادەن.

کاربەدەستانی ئەمریکی گەلێک جار ڕایانگەیاندووە کە ھەنگاوەکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی لە سووریا بە واتای داگیرکاریە.

342/